گێتی
یەشار گولەر: ئاماده‌ین بۆ راهێنان به سوپاى سووریا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى راهێنان به سوپاى سووریا بكه‌ن بۆ خۆرێكخستنه‌وه‌یان.
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند "ئەگەری هەیە ئەنقەرە دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەیی سەربازانی خۆی لە سووریا بکاتەوە، کاتێک هەلومەرجی پێویست هەبێت".
باسی لەوەشكرد "ئەگەر ئیدارەی نوێی سووریا داوا بکات، ئەنقەرە ئامادەیە مەشقی سەربازیی بە سووپای نوێی سووریا بکات".
سوپاى سووریا له دواى رووخانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د تووشى زیانى گه‌وره و تاراده‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بووه‌و ئیسرائیلیش له دواى رووخانى به‌شار به‌شى زۆرى ژێرخانى سه‌ربازیی سووریاى بۆردوومانكردووه و له‌ناوى بردووه.
ع