جیهانی

بەریتانیا... هەشت هەزار و 913 كەس بەهۆی كۆرۆناوە مردوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەریتانیا... هەشت هەزار و 913 كەس بەهۆی كۆرۆناوە مردوون
مەودا میدیا-

بەپێی هەواڵێكی سایتی سومەریە نیوز، ئەوانەی تائێستا لە بەریتانیان تووشی كۆرۆنا بوون ژمارەیان بۆ 334 هەزار كەس بەرزبووەتەوە و مردنیش زیادی كردووە.

سایتەكە باسی لەوەكردووە "وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ئەوەی بڵاوكردوەتەوە، تا كاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، كۆی تووشبووان بە كۆرۆنا لە بەریتانیا بۆ 334 هەزار و 974 كەس بەرزبووەتەوە".

هەروەها "تەنیا رۆژی هەینی 18 هەزار و 91 كەس تووشی كۆرۆنا بوون لەو وڵاتە، 78 هەزار وو 991 كەسیش چاكبوونەتەوە لە كۆرۆنا".

باس لەوەشكراوە "لە ماوەی تەنیا 24 كاتژمێری رابردوو 823 كەس گیانیان لە دەستداوە لە ناو نەخۆشخانەكان و كۆی گشتی مردنیش لە بەریتانیا بۆ 8 هەزار و 937 كەس بەرزبووەتەوە و ئامارەكانیش لە زیادبووندان".

پێشتر بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆنا خرایە ژێر چاودێری وردی پزیشكی و رۆژی رابردووتر نەخۆشخانەی بەجێهێشت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب