گێتی
ئەحمەد شەرع وەڵامی ئۆپۆزیسیۆن ناداتەوە "دەیەوێت تەنها خۆی دەسەڵاتدار بێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- نێرگز نادر
دوو هەفتە بەسەر کۆتاییهێنان بەسەر رژێمەکەی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا تێدەپەڕێت لەسەر دەستی دەستەی تەحریر شام و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، هاوکات حکومەتی راگوزەر سەرقاڵی رێكخستنەوەی کاروبارەکانە و لەلایەکی دیکەیشەوە دەستەی دانووستانکاری سوریا داوا لە ئەحمەد شەرع دەکات حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن و دەستبکەن بە گفتوگۆی فراوانی نیشتمانی.

"ئەحمەد شەرع وەڵام ناداتەوە"
بەدر جاموس، سەرۆکی دەستەی دانووستانکاری سوریا دەڵێت، دەسەڵاتی پرۆسە سەربازییەکان بە سەرکردایەتی ئەحمەد شەرع وەڵامی دەستەکەیان ناداتەوە بۆ رێکخستنی گفتوگۆی نیشتمانیی فراوان لەنێوان لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن.

ئەوەشی راگەیاندووە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی دیمەشق دەکات دوای ئەوەی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنتۆنی گۆتیرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەکات.
جاموس ئەوەشی وتووە "سوریاییەکان مافی خۆیان کۆببنەوە و بڕیار لە داهاتووی وڵاتەکەیان بدەن"، ئاماژەی بەوەشکردووە "هەموو لایەنەکان دەیانەوێت دەستبخەنە ناو دەست بەبێ ئەوەی کەسیان ئەوی دیکەیان پەراوێزبخات".
ئەوەش رووندەکاتەوە "ئێستا سیستم نییە، کەس باسی بەشدارییپێکردن ناکات، بەڵام خەڵکانێکی هەن پێویستە بەشدارییان پێبکرێت".
سەرۆکی دەستەی دانووستانکاری سوریا جەختی لەوەشکردووەتەوە "پێویستە هەموو لایەنەکان کاربکەن بۆ بنیاتنانەوەی نیشتمانێک کە هەمووان بە هیی خۆیانی بزانن".
ن.ن