جیهانی
هەر کەس هەواڵ لەسەر کۆرۆنا بڵاوبکاتەوە دەستگیردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_سۆما خالید
سایتی بی بی سی بڵاویکردەوە، حکومەتی تورکیا بەهۆی هەواڵی بڵاوبونەوەی فایرۆسی کۆڤید_19, زیاتر لە 200 کەسی دەستبەسەر کردووە, سۆشیال میدیا و رۆژنامەنوسان و کەرتی تەندروستی سەرکوت کراون..
بەپێی سـەرچاوەیەکی بی بی سی "حکومەتی تورکیا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا, زیاتر لە 200 کەسی دەستبەسەر کردووە، لە دوو مانگی رابردوو زیاتر لە100 کەس دەستبەسەر کراون, کەیسی ئەم کەسانە بەلاڕێدابردنی ئامارەکان و پلانەکانی حکومەتە لە بەرامبەر رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئاماژەیان بەوەشکردووە "لە وڵاتانی تر سیستەمی تەندروستی ئامادەکاری زیاتری کردووە بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا, بەڵام ئامارەکانی و ژمارەی توشبوان لە تورکیا لەبەرزبونەوەدایە, پاشان بەکۆنترۆڵکردنی سۆشیال میدیا ئەم راستیەی لە خەڵک شـاردوتەوە و رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و کەرتی تەندروستی لەژیر چاودێری حکومەتی تورکیادایە".