گێتی
ئەمەریکا پاڵپشتی هەسەدە و سوپای عیراق دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاژانسی نۆرس پرێس رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/12/19، ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا، بڕیاریدا (147) ملیۆن دۆلار لە چوارچێوەی بودجەی بەرگریی ساڵی 2025 بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوریا تەرخان بکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە"ئەنجومەنەکە رەزامەندیی دەربڕی بەپێدانی 380 ملیۆن دۆلار بە عیراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانە و پاشماوەکانی داعش".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا پێشنیاری کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ 400 سەرباز کەمبکاتەوە".
باسی لەوەشکردووە "ئەنجومەنی پیران بڕیاریداوە گەمارۆکانی سەر سوریا لەچوارچێوەی (یاسای قەیسەر) تاوەکو مانگی ئابی 2029 درێژبکاتەوە".
ب ح