گێتی
ئەردۆغان سەردانی دیمەشق و حەڵەب دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تەلەفزیۆنی تەرەتە زمانحاڵی حکومەتی تورکیا رایگەیاند "رەجەب تەیب ئەردۆغان سەۆك كۆماری توركیا لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەردانێكی مێژوویی بۆ دیمەشق ئەنجامدەدات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەردۆغان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، ئەمیری تەحریر شام کۆدەبێتەوە و پاشان مزگەوتی ئەمەویی لە دیمەشق بەسەر دەکاتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئامادەكارییەكان بۆ سەردانەكەی ئەردۆغان کراوەو هەواڵگریی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی توركیا رۆژی پێنجشەممە پشكنینیان بۆ لایەنی ئەمنی فڕۆكەخانەكانی دیمەشق و حەڵەب كردووە".
سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ سوریا لە كاتێكدایە، دوای رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد لە سوریا، ئەردۆغان تەواوی هەوڵەکانی خۆی بۆ لەناوبردنی ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان خستووەتەگەڕ و لەرێی سوپای وڵاتەکەیی و گرووپە چەکدارەکانی لە سوریا پەلامارەکانیان بۆ سەر هەسەدە و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان چڕکردووەتەوە.
ب ح

بیروڕا