گێتی

یۆنان 65 كۆچبەری كورد دیپۆرت دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یۆنان 65 كۆچبەری كورد دیپۆرت دەکاتەوە
مەودا میدیا-

پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دوای رزگارکردنی ئەو كۆچبەرە كوردانەی لە دەریای ئیجە لە سنووری دەریایی یۆنان گیریان خواردبوو دیپۆرتی توركیا كردنەوە.

رەنج پشدەریی رۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری کۆچبەران بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی پێنچشەممە 2024/12/19، لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە 65 كۆچبەری كورد گیریان خواردبوو، لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە دیپۆرتی توركیا كراونەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "كۆچبەرەكان ژمارەیان 65 كەس بوون، كە 25 یان منداڵ بوون، لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە بەزۆرەملێ دیپۆرتی توركیا كراونەتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنان رایگەیاند "تەرمی هەشت كۆچبەریان لە دەریای ئیجە دۆزیووەتەوە كە بەهۆی پێكدادانی لەگەڵ بەلەمێكی پاسەوانی كەناراوەكان لە دوورگەی رۆس ژێرئاوكەوتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بەلەمەکە بەخێراییەكی زۆر رۆیشتووە و خۆی كێشاوە بە بەلەمی پاسەوانی كەناراوەكاندا و كاپتنی بەلەمەمی کۆچبەرەکانیان دەستگیرکردووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "18 کۆچبەریان رزگاركردووە و لەناو رزگاربووەكاندا دوو منداڵ و سێ ژنی تێدایە و هەشت كۆچبەری تر برینداربوون، وە هەروەها زۆربەی كۆچبەرەكان خەڵكی ئەفغانستان بوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan