گێتی
روانگەی سوریا: 14 چەکداری گرووپەکان کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2024/12/21، روانگەی سوریا بۆ مافەرکانی مرۆڤ ئاماری شەڕوپێکدانی لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیای لە ماوەی هەشت کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە.
رایگەیاند "گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا لە هەشت کاتژمێری رابردوودا دووجار پەلاماری بەنداوی تشرینیانداوە تێکشکاون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە هەردوو پەلامارەکەدا 14 چەکداری سوپای نیشتمانیی و فەجر ئەلحوریە کوژراون".
ئەوەشی خستەڕوو "سوپای تورکیا لە رێی تۆپخانەکانی لە شارۆچکەی جەرابلوس و فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکانییەوە بەردەوام بۆردومانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات".
ب ح

بیروڕا