گێتی

فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مەریكا کەوتەخواره‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مەریكا  کەوتەخواره‌وه‌
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/12/22، فڕۆکەیەکی جۆری F-A18ی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە ئاسمانی دەریای سوور کەوتەخوارەوە و دوو فڕۆکەوانەکەی رزگارکران.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاند "کەشتی جەنگیی (یو ئێس ئێس گێتیسبێرگ) کە بەشێکە لە گرووپی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس هاری ئێس ترومان، بە هەڵە تەقەی لە فڕۆکەکە کردووە، کە لەنزیك کەشتی فڕۆکە هەڵگری هاری ئێس ترومانەوە فڕیوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکانی ئەمەریکا لە کاتی رووداوەکەدا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن ئەنجامداوە و چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری حوسییان لە ئاسمانی دەریای سووردا خستووەتە خوارەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "مەبەست لەم هێرشانە لاوازکردن و لەناوبردنی حووسییەکان بووە، بە تایبەت ئەو هێرشانەی کە حسییەکان بۆ سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور ئەنجامی دەدەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan