گێتی
خامنهیی هۆشداریی دهداته چهند وڵاتێك
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
رێبەری باڵاى ئێران رایگهیاند، ئێران لە ناوچەکە هێزی بەوەکالەتی نییە، یەمەن، حزبوڵڵا، حەماس شەڕ دەکەن، چونکه ئیمانیان هەیە، بیر و بڕوایان هێناویانیەتە مەیدان.
ئایهتوڵڵا عهلى خامنهیی، رێبەری باڵاى ئێران رایگهیاند "گەلانی بەشەرەفی ناوچەکە بە پشتی خودا رژیمی ئیسرائیل ریشەکێش دەکەن و داهاتوویەکی باشتر بۆ ناوچەکە بەدی دەهێنن".
باسى لهوهشكرد "گروپێکی ئاژاوەچی بە یارمەتی و پیلانی وڵاتانی بیانی خاڵە لاوازەکانی سووریایان قۆستەوە و ئەو وڵاتەیان تووشى ئاژاوە كردووه".
له بارهى ئهمهریكا و ئیسرائیل وتیشى "گەمژەکان بۆنی کەبابیان هەست پێکردووە بەڵام گەلی ئێران هەر کەسێک کە سیخوڕی ئەمهریکا لە ئەو بارەوە قبووڵ بکات، لە ژێر پێ دەنێن، گهنجانى سووریاش ئیسرائیل دهردهكهن".
ع