گێتی
ئێران: پەیوندی راستەوخۆمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتیکردوە کە تاران دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆی لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سوریا نییە.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "هەڵوێستی تاران بەرانبەر بە سوریا روونە و پشتیوانیی لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکەکەی دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە گەلی سوریا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بەبێ دەستوەردانی دەرەکی بڕیار لە داهاتووی وڵاتەکەیان بدەن".
ئەوەشی خستەڕوو "نابێت سوریا ببێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ کۆبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان".
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێ لە سوریا رایگەیاند "ئێران لە ماوەی ساڵانی رابردوودا سیاسەتێکی دوژمنکارانەی بەرانبەر بە گەلی سوریا پەیڕەو کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بوونی گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئێران لە سوریا جێگەی نیگەرانی هەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بوو".
ب ح

بیروڕا