گێتی

تره‌مپ دواى ده‌ستبه‌كاربوونى چى ده‌كات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


تره‌مپ دواى ده‌ستبه‌كاربوونى چى ده‌كات؟

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دواى ده‌ستبه‌كاربوونى ده‌یه‌وێت ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا ببینێت، ده‌شڵێت، كۆتایی به‌ ره‌گه‌ز گۆڕین ده‌هێنم.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مه‌ریكا وتى "دواى ده‌ستبه‌كاربوونم وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌مه‌وێت پوتینى سه‌رۆكى رووسیا ببینم، چونكه‌ پێشتر له‌باره‌ى شه‌ڕى ئۆكرانیاوه‌ به‌ڵێنم داوه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ كۆتایی پێبهێنم".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ى شه‌ڕه‌كه‌ دروستبوو، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بوومایه‌ نه‌مده‌هێشت شه‌ڕ رووبدات، پوتینیش داواى دیدارى منى كردووه‌ له‌ دواى ده‌رچوونم".

وتیشى "له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونیشم وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به‌ گۆڕینى ره‌گه‌ز ده‌هێنم و دیارده‌یه‌كى ناشیرینه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan