گێتی

ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى دیدارى ئۆجه‌لان ئه‌نجامده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى دیدارى ئۆجه‌لان ئه‌نجامده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ له‌م ماوه‌ى دوو رۆژدا شاندێكى ده‌م پارتى سه‌ردانى ئیمراڵى بكه‌ن بۆ بینینى، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى زیندانیكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رۆژنامەی سەباحی تورکی بڵاویکردەوە "رەزامەندی لەسەر داوایەکی دەم پارتی دراوە بۆ چوونە گرتوخانەی ئیمراڵی و ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "شاندەکە پێكدێن لە سری سورەیا، ئۆندەر و پەروین بوڵدان،  چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەینێ بچنە ئیمرالی".

مانگى رابردوو هه‌ر یه‌كه‌ لە توڵای هاتیمئۆغڵڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی داوایەکیان ئاڕاستەی وەزارەتی دادی تورکیا کردبوو بۆ بینینی ئۆجالان و ئامانجی سەردانەکەش زیندووکردنەوەی پرسی پرۆسەی ئاشتییە لە تورکیا.

ع

Qaiwan
Qaiwan