گێتی

کوەیت رەگەزنامەی لە دوو هەزار و 87 ژن وەرگرتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوەیت رەگەزنامەی لە دوو هەزار و 87 ژن وەرگرتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/12/29، رۆژنامەی کوەیت ئەلیوم بڵاویکردەوە کە دەسەڵاتدارانی کوەیت بڕیاریانداوە رەگەزنامە لە دوو هەزار و 87 ژن وەربگرنەوە.

رایگەیاندووە "بە فەرمانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ بە پشتبەستن بە فەرمانی میری ژمارە 15ی ساڵی 1959 رەگەزنامەیان لەو ژنانە وەرگرتووەتەوە کە ماوەی رەگەزنامەیان بۆ درێژکراوەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هەرکەسێک رەگەزنامەکەی لێ وەرگیراوەتەوە پاسەپۆرتێکی شین کوەیتی پێدەدرێت، بەڵام بەبێ رەگەزنامە، هەروەها کارتی مەدەنی، هەمان کارتی کوەیتی شین،وەک هاوڵاتیی کوەیتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی کوەیت هەڵمەتێکی دژبە بیانییەکان دەستپێکردووە بۆ وەرگرتنەوەی رەگەزنامەی وڵاتەکە، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە بە ساختەکردن بەڵگەنامەیان بەدەستهێناوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan