جیهانی

ئێران.. رێـژەی تووشـبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران.. رێـژەی تووشـبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا- سـۆما خالید

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایدەگەیەنێت لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا یەک هەزار و 657 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 117 کەس گیانیان لەدەستداوە.

کیانوش جهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران سەبارەت بە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا یەک هەزار و 657 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 117 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تووشبووان لە ژیر چاودێری تەندروستیدان و رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لەبەرزبونەوەدایە، تائێستاش کۆی گشتی 71 هەزار و 686 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 4 هەزار و 474کەس گیانیان لەدەستداوە و  43 هەزار و 894 کەس چارەسەریان وەرگرتوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب