گێتی
چیتر ئه‌سما بۆى نییه بچێته‌وه به‌ریتانیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، رێگە بە ئەسما ئەسەد نادەن بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکە، تەنانەت ئەگەر بڕیارەکەشی لەسەر بنەمای هۆکاری تەندروستیی بێت.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە کە ئیڤێت کوپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رێگه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌سما ئه‌سدى، هاوسه‌رى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى پێشووى سوریا نادرێت.
پێشتر دەیڤید لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە پەرلەمانتارانی ڕاگەیاندبوو "ئەسما کە لە شاری ئەکتۆن لە رۆژئاوای لەندەن لەدایک بووە و گەورە بووە، چێتر لە بەریتانیا بەخێرهاتن ناکرێت".
پێشتر میدیا جیهانییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه "له‌ئێستادا ئه‌سما رووبه‌ڕووى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بووه‌ته‌وه و به‌ته‌نها له ژوورێك خه‌ریكى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ره".
ع