کوردستانی
چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو وه‌زیرى ناوخۆى عیراق رایگه‌یاند، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا ده‌كه‌ین، په‌رله‌مانتارێكیش نوسراوێكى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق كرد.
رۆژى رابردوو وه‌زاەتی ناوخۆى عیراق له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا وتى "ئه‌و پرسه له دواى سه‌رى ساڵه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و رێگه‌ناده‌ین خاوه‌ناكانیان زیان بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان نوسراوێكى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق ناردووه و تێیدا هاتووه "ئه‌و ئۆتۆمبێلانه چه‌ندین بازرگان هاورده‌یان كردووه له سنوره‌كه‌كانى عیراق و هه‌رێم به ئاگادارى هه‌ردوو حكومه‌ت".
باسى له‌وه‌شكردووه "ناكرێت خاوه‌نه‌كانیان كه كه‌سانى كه‌مده‌رامه‌تن زیان بكه‌ن و پێویسته هه‌رچى زووه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت".
به‌پێى زانیارییه‌كان كه به مه‌ودا میدیا دراون "له ئێستادا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سلێمانى به‌تایبه‌ت هاتوچۆ و پارێزگار داوایانكردووه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت و خاوه‌نه‌كانیان زیان نه‌كه‌ن".
پێشتریش هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تاین و نابێت خاوه‌نه‌كانیان زیان بكه‌ن".
ع