جیهانی

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوت
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا رایدەگەیەنێت بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبووەوە و نەخۆشخانەی جێهێشت.

ئەلیسۆن کینگ، وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند "بۆریس جۆنسن دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبووەوە و ئەمڕۆ نەخۆشخانەی جێهێشت".

کینگ راشیگەیاند "لەدوای جهێشتنی نەخۆشخانە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ناچێتەوە سەر کارەکەی و ماوەیەک پشوو دەدات".

جێگای ئاماژەیە، بۆریس جۆنسن دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە بڕیاردا خۆی لە ماڵەکەیدا کەرەنتینە بکات، بەڵام بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و خرایە ژێر چاودێری وردەوە ئەمڕۆش لەدوای دڵنیابوون لە چاکبوونەوەی جۆنسن نەخۆشخانەی جێهێشت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب