گێتی

سودانى ده‌چێته‌ ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانى ده‌چێته‌ ئێران

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەفەری تاران بکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ بالاكانى حكومه‌تى ئێران و رێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیی ئێران كۆببێته‌وه‌.

میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ "محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق کۆتاییەکانی هەفتەی داهاتوو سەفەری تاران دەکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌و ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "سه‌ردانه‌كه‌ى سودانى له‌باره‌ى دۆخى ناوچه‌ و گفتوگۆى دواى كه‌وتنى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئارامى عێراق و گروپه‌ چه‌كداره‌كان".

له‌ دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئێران، بڕیار وایه‌ سه‌ردانى قه‌ته‌ریش بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ش كۆببێته‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز