گێتی
پەیامی گرنگ لە سوریاوە "مافی کەمینەکان دەپارێزین و ئازادیی رادەربڕین دەستەبەر دەکەین"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری راگەیاندنی سوریا رایدەگەیەنێت کاردەکەن بۆ دروستکردنی راگەیاندنی بەرپرسیار و ئازاد و "ئازادیی رادەربڕین"یش دەستەبەر دەکەن، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین ساڵ دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و باوکیشی رێگەیان لێ گرتبوو.

محەمەد ئەلعەمر، وەزیری راگەیاندنی سوریا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە "کاردەکەین بۆ دروستکردنی راگەیاندنێکی ئازاد و بابەتی و پیشەیی، هەروەها دەستەبەرکردنی ئازادیی رۆژنامەوانی و رادەربڕین دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین دەیە لە سوریا بوونی نەبوو".
"هەمووان مافیان پارێزراو دەبێت"
وەزیری راگەیاندنی سوریا ئاماژەی بەوەشکردووە هەموو لایەن و پێکهاتە جیاوازەکان لە دەرەوە و ناوەوە بەشداریی دیاریکردنی داهاتووی وڵاتەکە دەکەن و مافی کەس پێشێل ناکرێت.
وەزیری راگەیاندنی سوریا ئاماژەی بەوەشکردووە هەموو لایەن و پێکهاتە جیاوازەکان لە دەرەوە و ناوەوە بەشداریی دیاریکردنی داهاتووی وڵاتەکە دەکەن و مافی کەس پێشێل ناکرێت.
لەو چوارچێوەیەدا ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی کاتیی سوریا پێشوازیی لە شاندێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە کرد و تاوتوێی چەندین دۆسییەی تایبەت بە داهاتووی سوریا کراوە و سەرچاوەیەکیش دەڵێت "کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە".
"کەمینەکان مافیان پارێزراو دەبێت"
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2025ەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی کاتیی سوریا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی کڵیسای مەسیحییەکان کۆبووە و بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەکەشی هاتووە "دەسەڵاتی نوێی سوریا دەستەبەری مافی کەمینەکان دەکات".

پێشتریش شەرع لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە رایگەیاندبوو ئەو رووداوی تۆڵەسەندنەوانەی روودەدەن بەراورد بە قورسیی کێشەکان کەمن "رژێمی پێشوو هۆکاری سەرەکیی هەموو ئەو دابەشبوونانەیە لە کۆمەڵگەی سوریاییدا هەن".
ئەوەشی وتووە "سوریاییەکان پێکەوە دەژین و پێویست ناکات کەس دوودڵ بێت"، ئاماژەی بەوەشکردووە "هەموو ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە دەبێت سزاکەی وەربگرن".
خ.غ
بیروڕا