گێتی

نرخی سووتەمەنی لە ئەوروپا بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی سووتەمەنی لە ئەوروپا بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/1، کۆمپانیای وزەی روسیا گازپرۆم، ئاشکرایکرد کە گواستنەوەی غازی سرووشتی لە رێگەی ئۆکرانیاوە بۆ ئەوروپا راگیراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆکرانیا درێژکردنەوەی رێککەوتنی هەناردەی غازی سرووشتی روسیای بۆ ئەوروپا رەتکردەوە.

راگەیاندنەکانی ئەوروپا بڵاویانکردەوە "نرخی غاز لە ئەوروپا لە مامەڵەکانی ICE بۆ هەر هەزار مەتر سێجا بۆ 536 دۆلار بەرزبووەتەوە، ک ئەمەش بەرزترین ئاستە لە دوای ساڵی 2023وە کە نرخەکەی لە 4٪ بەرزبوونەوە بەخۆوەوە ببینێت".

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە "نرخی غاز لە ناوەندی TTFی هۆڵندا 536 دۆلاری تێپەڕاند و نرخی  کارەبا  لەو وڵاتە بۆ هەر مێگاواتێک گەیشتە 50 یۆرۆ لە کاتژمێرێکدا".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "کە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاندووە بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنی هەناردەی غازی سرووشتیی بۆ ئەوروپا لەگەڵ ئۆکرانیا".

ب ح 
Qaiwan
Qaiwan