گێتی
ئیسرائیل پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/1، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پشتوانی تەلئەبیبی بۆ پێکهاتە و کەمینەجیاوازەکان، بە تایبەت کورد لە سوریا دووپاتکردەوە.
گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا کۆمەڵێک جیهادیی توندڕەون و بە وردی چاودێریی دۆخی سیاسیی و جووڵەی گرووپە چکدارەکان لەو وڵاتە دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق تێبگەن کە ئیسرائیل پشتیوانی لە کەمینەکان، ئاین و مەزهەبە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە دەکات بە تایبەتی کار بۆ پاراستنی ئۆتۆنۆمی کوردەکان دەکات لە باکووری سوریا".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەردۆغان، سیاسەتێکی دوژمنکارانە بەرانبەر بە ئیسرائیل پەیڕەو دەکات، بەڵام تەلئەبیب لەم قۆناغەدا هیچ نیازێکی نییە دژبە سیاسەتەکانی ئەردۆغان و تورکیا هەنگاو بنێت".
ب ح