گێتی

ئەمیرێکی داعش کرا بە جەنەراڵی سوپای نوێی سوریا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمیرێکی داعش کرا بە جەنەراڵی سوپای نوێی سوریا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/2، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام، ئەمیرێکی داعشی کە بە رەگەز تورکە، کردە جەنەراڵی سوپاکەی کە بڕیارە جێگەی سوپای پێشووی سوریا بگرێتەوە.

کەناڵی ئەلیومی سوری رایگەیاند "محەمەد جۆلانی، کە ئێستا سەرپەرشتی دەسەڵاتی راگوزەری سوریا دەکات هاوڵاتییەکی تورکی کە پێشتر لەناو هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا بووە و دواتر چووەتە ریزەکانی قاعیدە و پاشان چووەتە ناو  داعش، دەکاتە جەنەڕاڵ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوکەسەی کە جۆلانی وەک جەنەڕاڵ دیارییکردووە لەناو ریزەکانی داعش و تەحریرشام بە (موختار تورکی) ناوبانگی هەیە و ناوی تەواویشی (عومەر چی چی) یە و خەڵکی شاری عوسمانییەی تورکیایە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای دیاریکردنی موختار تورکی وەک جەنەراڵ لە ریزەکانی سوپای نوێی سوریا لەلایەن جۆلانییەوە، دەوڵەتی توركیا ناوبراوی لە لیستی تیرۆری وڵاتەکەی دەرکرد".

ئەمەش لەکاتێکدایە،محەمەد جۆلانی،سەرۆکی دەستەی تەحریر شام کە خۆی پێشتر لە لیستی تیرۆردا بوو، ئێستا داوا دەکات چەکدارە بیانییەکان لە سوریا بکشێنەوە، بەڵام هاوڵاتییەکی تورکی دەکاتە جەنەراڵی سوپاکەی.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan