کوردستانی
هەسەدە سەرجەم پەلامارەکانی شکسپێهێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/2، گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق، هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر باشووری شاری کۆبانی دەستپێکرد.
سۆلینا محەمەد ئەحمەد، رۆژنامەنووس لە رۆژئاوای کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "گرووپە چەکدارەکان بە هاوکاری سوپای تورکیا هێزێکی زۆریان لە گوندی هۆشەریێ نزیک پردی قەرەقۆزاق کۆکردووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا بە چەکی قورس و بە هاوکاری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەچڕی بەنداوی تشرین، پردی قەرەقۆزاق و گوندی برحسۆ بۆردومان دەکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر گوندەکانی عەتشانە و مستەحەی باشووری منبج دەستپێکردووەو رووبەڕووی بەرگرییەکی تووندی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبجی سەربە هەسەدە بوونەتەوە".
سۆلینا محەمەد وتیشی "هەسەدە سەرجەم پەلاماری گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیای بۆ سەر باشووری منبج و شارۆچکەی ئەبو قەلقەل شکسپێهێناوە و ئۆتۆمبێل تەرمی ژمارەیەک لە چەکدارەکان کەوتووەتە دەست شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات".
ئەمە لە کاتێکدایە، گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا لە رۆژی 2024/12/2وە تاوەکو ئێستا بە هاوکاری سوپای تورکیا هەوڵی داگیرکردنی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان دەدەن.
ب ح