گێتی

تورکیا بنکەیەکی سەربازیی نوێ دادەمەزرێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا بنکەیەکی سەربازیی نوێ دادەمەزرێنێت
مەودا میدیا-

دوای گەیشتنی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ کۆبانی، تورکیا بنکەیەکی سەربازیی لەنزیک پردی قەرقۆزاق دادەمەزرێنێت.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "هێزەکانی تورکیا بنکەیەکی سەربازییان لە رۆژئاوای پردی قەرە قۆزاق لە گوندەکانی منبج لە رۆژهەڵاتی حەلەب دامەزراند، بۆ چەسپاندنی بوونی سەربازیی خۆیان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی لە سوریا لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە لەسەر پردی قەرەقۆزاق، هەوڵدەدەن کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر ئەو ناوچەیە ستراتژییەدا بسەپێنن".

ئەوەشی خستەڕوو "لەبەرانبەردا هێزەکانی ئەمەریکا کە کار لەسەر دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی دەکەن لە کۆبانی و گوندەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب، ئامانجی هێزەکانی ئەمەریکا  سنووردارکردنی هێرشەکانی تورکیا و رێگریکردنە لە گەڕانەوەی داعش لە ناوچەکەدا".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمەریکا بەردەوام هێز رەوانەی ناوچەکانی حەسەکە و رەققە دەکات و کار بۆ کردنەوەی بنکەی سەربازیی نوێ دەکات لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و پشتیوانیکردنی زیاتری هێزەکانی سوریای دیموکرات.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan