گێتی

ڤایرۆسێکی نوێ لە چین بڵاوبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤایرۆسێکی نوێ لە چین بڵاوبووەوە
مەودا میدیا-

چین رووبەڕووی ئاستەنگێکی نوێی تەندروستیی دەبێتەوە، ئەویش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ کە بە ڤایرۆسی میتاپنیۆمۆ ناسراوە (HMPV)، ئەمەش دوای پێنج ساڵ لە کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 122 هەزار کەس لەو وڵاتە".

وەزارەتی تەندروستی چین رایگەیاند "نیشانەکانی ڤایرۆسە نوێیەکە هاوشێوەی ئەنفلۆنزان، وەک (تا، کۆکە و سەختی هەناسەدان)، ڤایرۆسەکە بەخێرایی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاودەبێتەوە و زۆربەی تووشبووانی ڤایرۆسەکەش لە ناوچەکانی باکووردا تۆمارکراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "تاوەکو ئێستا هیچ ڤاکسینێکی دژ بەم ڤایرۆسە لەبەردەستدا نییە، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای هاوڵاتییان و دامەزراوە تەندروستییەکان دروستکردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "رێنمایی بە دامەزراوەکان دراوە کە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی تووندتر بکەنەوە، هاوڵاتییان پابەندبوون بە  بەستنی دەمامک و دوورکەوتنەوە لە کۆبوونەوەی گەورە و پاکوخاوێنی تاکە کەسی پەیڕەو بکەن".

وتیشی "بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان، زۆرترین تووشبووانی ڤایرۆسە نوێیەکە، بریتین لە کەسانی بەساڵاچوو و منداڵان و ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەن یان لاوازی بەرگری جەستەیان هەیە، ئەمەش وایکردووە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە لە هەموو شتێک گرنگتر بێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan