گێتی

ئەمەریکا هێزی زیاتری رەوانەی سوریا کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا هێزی زیاتری رەوانەی سوریا کرد
مەودا میدیا-

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزی سەربازیی زیاتر رەوانەی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان  دەکات، دوێنی هەینی 2025/1/3، فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە چەک و تەقەمەنی لە حەسەکە نیشتەوە.
 
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "فڕۆکەیەکی بارهەڵگری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی عیراقەوە گەیشتە بنکەی خەراب ئەلجیر لە گوندی رمێلان لە باکووری حەسەکە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "فڕۆکەکە چەک و کەرەستەی پێشکەوتووی سەربازیی تێدابووە و لەلایەن دوو هێلێکۆپتەرەوە پارێزگاریی لێکراوە، ئەم هەنگاوەش لەچوارچێوەی بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکایە لە کۆبانی".

ئەمە لەکاتێکدایە، کە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاندووە هیچ پلانێکی نییە بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازیی لە کۆبانی، بەڵام روانگەی سوریا و سەرچاوە ناوخۆییەکان جەخت لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکا لە کۆبانی دەکەنەوە.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan