جیهانی

رۆژووگرتنی مانگی رەمەزان دوادەخرێت، قسەی جیاواز دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژووگرتنی مانگی رەمەزان دوادەخرێت، قسەی جیاواز دەکرێت
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

لەسەر ئاستی جیهان لەبەر مەترسی  ڤایرۆسی کۆرۆنا قسەدەکرێت بۆ دواخستنی رۆژووگرتنی مانگی رەمەزان جێگری لێپرسراوی لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت مانگی رەمەزان مانگێکی دیاریکراوە جێگۆڕکی پێناکرێت واتە رۆژووگرتن بخرێتە مانگێکی ترەوە لەبەر هەر هۆکاریک 

مەلا عەتا پێنجوێنی، جێگری لێپرسراوی لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان بۆ مەودا میدیا ئاماژەی بەوەکرد "مانگی رەمەزان مانگێکی دیاریکراوە جێگۆڕکی پێناکرێت واتە رۆژووگرتن بخرێتە مانگێکی ترەوە لەبەر هەر هۆکاریک".

دەڵێت "بەڵام، رۆژووگرتن وەک تاک بە هۆکار و فەتوایەک لەبەر بوونی عوزرێک دوادەخرێت" و دەشڵێت "لە مێژووی ئیسلامدا دواخستنی رۆژووگرتنی مانگی رەمەزان نەبووە بۆ هەموو خەڵکی". 

مەلا تاهیر بامۆکی، زانای ئایینی و وتارخوێنی مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب لە شاری هەڵەبجە سەبارەت بەم بابەتە بە مەودا میدیای وت "ئەوەندەی من شارەزابم شتێکی لەو شێوەیەم نەبیستوە رۆژووگرتنی مانگی رەمەزان دوابخرێت".

 لەئێستاوە هەندێک موفتی جیهان لەگەل کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆر لە گفتوگۆی ئەوەدان دانیشتن ئەنجام بدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دواخستنی رەمەزان بۆ ئەم مەبەستەش میدیای DW ئەڵمانی لە راپۆرتێکیدا قسەیان کردووە لەگەل دکتۆر ئیبراهیم نەجم راوێژکاری راگەیاندنی لێژنەی فەتوای میسر لە وەڵامدا، رایگەیاندووە "ئەمە لێژنەی فەتوا بە راوێژ لەگەل پزیشکانی پسپۆر و رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەتوانن بڕیار لەو بارەیەوە بدەن بۆدانیشتنەکە تاوەکو رۆژووگرتنی رەمەزان دوابخەن لەبەر مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان