جیهانی
مارەبڕین کرا بەشێوەی ئۆنلاین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_سۆما خالید
وەزارەتی دادی ئیمارات رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی ژیانی هاوسەری پێک دەهێنن دەتوانن لە رێگەی ئونڵاین هاوسەرگیری ئەنجام بدەن، باس لەوەش دەکات، له‌رێگه‌ی ئیمه‌یل مامه‌ڵه‌كه‌یان په‌سند ده‌کرێت.
وەزارەتی دادی ئیمارات رایگەیاند "بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو کەسانەی ژیانی هاوسەری پێک دەهێنن دەتوانن لە رێگەی ئونڵاین هاوسەرگیری ئەنجام بدەن".
باسی لەوەش کرد "له‌رێگه‌ی فۆڕمێكی تایبه‌ت کە لە ماڵپەری دادگا بڵاوکراوەتەوە، ناوی سیانی و رۆژی ماڕەبرینەکە دیاری دەکەن و واژۆی ئه‌لیكترۆنیش ده‌كرێت و به‌ئاماده‌بوونی فه‌رمانبه‌ری ماره‌بڕین، بووك و زاوا و خێزانەکانیان دەکرێت و پاشان دادگا له‌رێگه‌ی ئیمه‌یڵ مامه‌ڵه‌كه‌یان په‌سند ده‌كات".
سەبارەت بە جیابونەوەش وتی "تاوه‌كو ئێستا هیچ رێكارێكی مامه‌ڵه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ جیابوونه‌وه‌ی هاوسەرەکان دانەنراوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرتاسەری جیهانی گرتووتەوە و تا ئێستاش ئامارەکانی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیمارات وڵاتی کەندا گەیشتوتە 3000 هەزار کەس و 20 کەسیش گیانیانیان لەدەستداوە.