کوردستانی
بۆچى رۆژئاواى كوردستان گرنگه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
چاودێرێكى سیاسیی له‌باره‌ى رۆژئاواى كوردستان هه‌ندێك زانیاریی باس ده‌كات و باس له گرنگى رۆژئاواى كوردستان ده‌كات له سوریا.
سه‌تیپ جه‌وهه‌ر، چاودێرى سیاسیی رایگه‌یاند "له 26%ی خاكی سوریا لەژێر كۆنترۆڵی هەسەدە دایە نزیكەی 4 ملیۆن كورد لە سوریا هەیە لە 12%ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێكدێنێت، كورد لەرۆژئاوای كوردستان نزیكەی 30% دانیشتوانەكەی پێكدێنێت".
باسى له‌وه‌شكردووه "ساڵى 2011 قاسم سولەیمانی لەگەڵ پارتی و یەكێتیی لەسەر رۆژئاوا رێككەوت، بەڵام توركیا رێگربوو، بڕیار بوو 15 هەزار پێشمەرگە ببرێتە رۆژئاوا، بەڵام توركیا نەیهێشت، پەیەدە لە كۆتایی 2003 دروستكرا، لە 2011 كۆنترۆڵی رۆژئاوای كوردستانی كرد".
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو "فەرەنسیەكان لە 2014 یەكەم تیمی موخابەراتیی بەدواداچوونیان رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرد، دوای دروستبوونی هەسەدە، مەزلوم عەبدێ وەك فەرماندەیەكی سەربازیی و رێبەرێكی سیاسی لەلایەن ئەمریكا رۆڵی پێدرا، داهاتووی سوریا زۆر ئاڵۆزە، بەڵام گەشبینیەكی زۆر بۆ رۆژئاوای كوردستان هەیە".
هه‌روه‌ها "ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی ئێستا بێدەنگە، بەڵام هێزی بێتەوەبەر، وەك گورگە لەپێستی مەڕ، تەنها كێشەی كورد لەسوریا نییە، بۆیە دۆخی سوریا زۆر ئاڵۆزتر دەبێت، توركیا لەنێوان 9 بۆ 10هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەی داگیركردووە كە دەكاتە 5.5%ی خاكی سوریا، نزیكەی لە 90%ی گاز‌و نەوتی یەدەگ و دۆزراوەی سوریا دەكەوێتە رۆژهەڵاتی فورات".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه "مەزڵوم عه‌بدى و ئه‌حمه‌د شەرع كۆبونەوە، كۆبونەوەكە زۆر خراپ بوو".
ع