ئابووری
حكومه‌تى هه‌رێم: به‌غدا 10 تریلیۆن دینار قه‌رزدارى هه‌رێمه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه و باس له‌وه ده‌كات، پێویست بووه ساڵى 2024 به‌غدا 20 تریلیۆن دینار بداته هه‌رێم به‌ڵام ته‌نها 10 تریلیۆنى ناردووه.
له داتایه‌كى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه "پشكی هەرێم زیاتر لە 20 ترلیۆن دینار بووە بەڵام بەغداد 10 ترلیۆن دیناری ناردووە".
باس له‌وه‌شكراوه "دوای پەسەندكردنی یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2024، پشكی هەرێمی كوردستان بریتی بووە لە 20 تریلیۆن و 910 ملیار دینار، دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە ئەو بڕە پەسەندكرا، بەڵام حكومەتی فیدراڵی تا ئێستا (10.7) تریلیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "به‌غدا زیاتر له 10 تریلیۆن دیناری نەناردووە، واتا حكومەتی فیدراڵیی (6.4%)ی لە داهاتی گشتی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، لە كاتێكدا پشكی كورد له بودجە (12.6%)ە".
ع