ئابووری
وه‌زاره‌تى دارایی له باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌وه راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ته‌واوكردنى هه‌موو رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ى فەرمانبەران، له لایه‌ن فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەته‌كه‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووه "تەمویلکردنی مووچەی ئەم مانگە کۆمەڵێک رێکاری تەکنیکی و ژمێریاری تێدابووە بەتایبەت وردبینیکردنی تەرازوی پێداچوونەوە (میزان مراجعە) کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵدا ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە وردبینییە داراییەکان".
راشیگه‌یاندووه "بۆ تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران بە شێوه‌یه‌كى خێرا بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی كه سه‌رجه‌م فەرمانبەران شایستە داراییەکانیان وەردەگرن، رێوشوێنی گرنگ دەگرنەبەر".
وه‌زاره‌تى دارایی داوا لە دەزگاکانی راگەیاندنیش كردووه، بەرپرسیاربن لەو زانیارییانەی بڵاویدەکەنەوە و پشت ببەستن بە سەرچاوە فەڕمییەکانله گواستنەوەی هەواڵەکاندا.
ئه‌مه لەکاتێکدایە، عیراق سه‌رقاڵه به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 1ى ساڵى نوێ بۆ مووچه‌خۆرانى، به‌ڵام حكومه‌تى هەرێمی کوردستان هێشتا مووچەی مانگی 11 و 12ى مووچه‌خۆرانى دابه‌شنه‌كردووه.
پ ح ع