ئابووری

نه‌وتى هه‌رزان دابینكرا بۆ خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان و شارەزوور

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌وتى هه‌رزان دابینكرا بۆ خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان و شارەزوور

مه‌ودا میدیا-

به‌ هه‌وڵى په‌رله‌مانتارانى كورد، به‌غدا بڕیاریدا نه‌وتى سپى بۆ خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان و شارەزوور دابین بكات به‌ نرخى هه‌رزان.

چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ ماوه‌ى رابردوو داوامان كرد به‌غدا نه‌وتى سپى بۆ خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان دابین بكات به‌ نرخى هه‌رزان".

وتیشى " وەزارەتی نەوتی عێراقی بریاریدا بڕی 50 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى دابین بکات و لە ماوەی 10رۆژدا نەوتەکە ده‌گاته‌ هەرێمی کوردستان و هەر بەرمیلێک نەوت بە بڕی 50هەزار دینار دەدرێت بەهاوڵاتییانى هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان و شارەزوور".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ حكومه‌تى هه‌رێم یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى به‌ 104 هه‌زار دینار دابه‌شكردووه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتییان.
 
ع
Qaiwan
Qaiwan