ئابووری

هۆشداریی درایه‌ فه‌رمانبه‌ران. ده‌ست به‌مووچه‌وه‌ بگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی درایه‌ فه‌رمانبه‌ران. ده‌ست به‌مووچه‌وه‌ بگرن

مه‌ودا میدیا-

بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق رایگه‌یاند، ساڵێكى قورس چاوه‌ڕێى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم هه‌رچى زووه‌ تیمێكى شاره‌زا بنێرێته‌ به‌غدا.

د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق رایگه‌یاند "ئه‌مساڵ 2025 ساڵێكى خراپ ده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، بۆیە داوا دەكه‌م حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی شارەزا دروستبكات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا دابنیش و كۆتایی بە كێشەكان بهێنن".

باسی لەوەشكردووه‌ "چەندین جار وتومە ئەوەی لە بەرپرسەكانی بەغدا دەیبیستم ساڵی 2025 خراپتر دەبێت لە ساڵی 2024".

وتیشى "تەیف سامی كەسێكی شارەزایە و هەڵە لای ئەو قبوڵ ناكرێت، چونكە لای من كاری كردووە دەزانم چەند شارەزاییە لە ژمارە".

ع
Qaiwan
Qaiwan