کوردستانی

بۆچى حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ دابه‌ش ناكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچى حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ دابه‌ش ناكات

مه‌ودا میدیا-

په‌رله‌مانتارێكى كوردستان ئاشكراى ده‌كات، حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌یه‌كى زۆرى له‌به‌رده‌سته‌ به‌ڵام ئاماده‌ نییه‌ مووچه‌ دابه‌ش بكات.

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ "ماوەی 14رۆژە بڕی 631 ملیار دینار بۆ مانگی 11ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هاتووه‌، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم دابەشی ناکات".

وتیشى "لەکاتێکدا پێشتر هەندێک مانگ به‌غدا بڕی 500 ملیار دینار ده‌نارد، خۆیان بەداهاتی ناوخۆ تەواویان دەکرد".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "دوو هەفتە پێش ئێستا بەڵێنیان بە عیراق داوە 83 ملیار دیناری مانگى حه‌وت و 77 ملیار دیناری مانگی هه‌شت بنێرنه‌وه‌ بۆ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وتویانه‌ ناینێرنه‌وه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan