ئابووری
عه‌لوه‌ى سلێمانى: هیچ سه‌وزه‌یه‌كى مه‌ترسیدار نه‌هاتووه‌ته سلێمانى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى هاتنى سێ جۆر سه‌وزه‌ى مه‌ترسیدار بۆ سنورى سلێمانى، عه‌لوه‌ى سلێمانى ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و سێ سه‌وزه‌ى كه له رۆژى رابردوو باسیان لێوه‌كرا، خه‌یار و كوله‌كه و په‌تاته گوایه مه‌ترسیدارن و نیتراتى زۆریان هه‌یه هاورده‌كراون، به‌ڵام هیچ گرفتێكى زانستی‌یان نییه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و سێ جۆر سه‌وزه بێ گرفتن و نیتراتییان به‌شێوه‌یه‌كى زانستى هه‌یه و ئه‌وه‌ى باس له‌وه ده‌كرێت به‌هۆى زۆرى نیترات مه‌ترسیدارن بۆ به‌كارهێنان راست نییه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژى رابردوو هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه گوایه خه‌یار و كوله‌كه‌و په‌تاته له ئێرانه‌وه هاورده‌كران و مه‌ترسیدارن و نه‌خۆشییان پێوه‌یه.
ع