عیراقی
هۆشداریی درایه عیراق و پیلانێك له ئارادایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له عیراق هۆشداریدا له پیلانی تورکیا بۆ دووپاتکردنەوەی سیناریۆی سوریا لە عیراق.
عەقیل رەدینی، یه‌كێك له سەرکردەكانى هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی عیراق رایگه‌یاند "نیشانەگەلێک هەن سەبارەت بەوەی تورکیا پیلانی رووخاندنی دەوڵەتی عیراق، هاوشێوەی سووریای دووباره بكاته‌وه".
وتیشى "هێزەکانی تورکیا وێڕای دزەکردنە ناو خاکی عبراق، زانیاریی تەواویان لەبارەی ئەم وڵاتەوە هەیە و دەتوانن لەو رێگەوە فشار بخەنە سەر بەغدا بۆ دووپاتکردنەوەی سناریۆی سوریا لە عبراق".
مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو، رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سوریا رووخا‌و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتى 54 ساڵه‌ى ئه‌سه‌ده‌كان هات.
ع