گێتی

ئەڵمانیا لەبارەی کورد لە سوریا هۆشداریدەداتە تورکیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەڵمانیا لەبارەی کورد لە سوریا هۆشداریدەداتە تورکیا
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە پەراوێزی کۆنگرەی ریاز لەگەڵ  وەزیری دەرەوەی توركیا کۆبووەوە و دووپاتیکردەوە دەبێت هێرشەکان بۆ سەر کورد رابگیریت. 

ئەنالینا بێربۆک،وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند "پێویستە رۆڵ بە كورد بدرێت لە پڕۆسەی سیاسیی لە سوریا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە جەنگ لە باكووری سوریا رابگیرێت و سورییەکان بەشداربن لە گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسیی لە وڵاتەکەیان".

ئەوەشی خستەڕوو "بە مەبەستی دابینکردنی خۆراک، فریاگوزاری و چاودێری پزیشکیی، ئەڵمانیا 50 ملیۆن یۆرۆی تر وەک پاڵپشتیی بۆ سوریا دابیندەکات".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan