گێتی
کۆنگرەی ریاز تایبەت بە سوریا کۆتاییهات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە بەشداریی وڵاتانی عەرەبی و ژمارەیەک لە وڵاتانی رۆژئاوا کۆنگریەکی تایبەت بە دۆخی سوریا لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو کە تێیدا پشتگیرییان بۆ چارەسەری سیاسیی لەو وڵاتە دووپاتکردەوە.
کۆنگرەی ریاز بە کۆی دەنگ رایانگەیاند "پشتگیریی لە چارەسەری سیاسیی و سەرلەنوێ بنیادنانەوەی سوریا دەکەن، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە رەتدەکەنەوە".
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد "نابێت سەروەریی سوریا پێشێلبکرێت و لەشکرێشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە ئیدانە دەکەن، ناکرێت سوریا ببێتە مۆڵگەی تیرۆریستان".
ئەوەشیان خستەڕوو "پشتگیریی لە هەنگاوەکانی گواستنەوەی سیاسیی دەکەن بە بەشداریی هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهێنانی ئیدارەیەکی نوێ بە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سوریا ".
ب ح
ب ح