راپۆرت
بیتكۆین زیاتر له 17 هه‌زار دۆلارى لێ بووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى بیتكۆین به‌راورد به هه‌فته‌ى رابردوو نرخه‌كه‌ى دابه‌زینى تۆماركرد و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى یه‌ك بیتكۆین بۆ 90 هه‌زار دۆلار دابه‌زى، واته نۆ ده‌فته‌ر، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ى رابردوو گه‌یشته 102 هه‌زار دۆلار، واته 10 ده‌فته‌ر و 20 وه‌ره‌قه".
مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا و ده‌رچوونى دۆناڵد ترامپ، بۆ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، نرخى بیتكۆین بهررزبوونهوههى به‌رچاوى تۆماركرد و له خوار 70 هه‌زار دۆلاره‌وه كه حه‌وت ده‌فته‌ر ده‌كات، بۆ سه‌رو 90 هه‌زار دۆلار به‌رزبووه‌وه، دواتریش ورده ورده به‌رده‌وام بوو له به‌رزبوونه‌وه تا گه‌یشته 107 هه‌زار دۆلار.
بیتكۆین یه‌كێكه له دراوه دیجیتاڵه‌كان كه به‌هێزترینیانه و ساڵى 2014 نرخى یه‌ك بتكۆین كه‌متربوو له 100 دۆلار، به‌ڵام له ئێستادا نزیك بووه‌ته‌وه له 10 ده‌فته‌ر دۆلار.
ره‌حمان عه‌زیز، شاره‌زاى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینى نرخى بیتكۆین په‌یوه‌ندى به كڕین و فرۆشتن و خواست و خستنه‌ڕوو هه‌یه، هه‌ركات خواست له‌سه‌رى دروستبوو، نرخه‌كه‌ى به‌رزده‌بێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كاتێك خواستى له‌سه‌ر نه‌بێت و كڕین و فرۆشتن نه‌بوو نرخه‌كه‌ى هه‌رزان ده‌بێت".
ع