گێتی

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت

مه‌ودا میدیا-

میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت و دیله‌كان ده‌گۆڕدرێنه‌وه‌.

به‌پێى هه‌واڵێك كه‌ میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ "رێککەوتنی ئاگربه‌ست و گۆڕینەوەی دیلەکان لە کەرتی غەززە ئامادەیە و لەوانەیە تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ واژۆ بكرێت".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "رێککەوتنەکە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، قۆناغی یەکەم 40 بۆ 42 رۆژ درێژەی دەبێت، لە ئەم قۆناغەدا ئیسرائیل لە میحوەری فیلادلفیا دەمێنیتەوە".

هه‌روه‌ها "دوای یەک هەفتە لیستی دیله‌ ئیسرائیلییەکان لەلایەن حەماس پێشەكه‌ش دەکرێت و پاشان ئیسرائیل رێگه‌ به‌ گەڕانەوەی خەڵک بۆ غەززە دەدات".

رۆژى رابردووش دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى داهاتووى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند "ره‌نگه‌ پێش 20ى مانگ كه‌ رۆژى ده‌ستبه‌كاربوونیه‌تى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت و دیله‌كان ئاڵوگۆڕ پێ بكرێن".

ع
Qaiwan
Qaiwan