جیهانی

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەدوای چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا سوپاسی ئەم کەسانە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەدوای چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا سوپاسی ئەم کەسانە دەکات
مەودا میدیا-

دوای هەفتەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوێنێ نەخۆشخانەی بەجێهێشت و رایدەگەیەنێت سوپاسی ھەموو تاکێکی بەریتانیا دەکات بۆ ئەو قوربانییەی کە داویانە و ئێستاش دەیدەن.

بۆریس جۆنسن ،سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە و چاکبوونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند "ئەمرۆ دوای ھەفتەیەك مانەوە لە نەخۆشخانە دەرچووم. دوای ئەوەی ئێن ئێچ ئێس خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی گیانیان رزگار کردم، ئەمە ھیچ پرسیارێك ھەڵناگرێت، سوپاسی ھەموو تاکێکی بەریتانیا دەکەم بۆ ئەو قوربانیەی کە داویانە و ئێستاش دەیدەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "خەڵکی بەریتانیا بە پابەندبوون بە رێنماییەکان بوونەتە قەڵغانێك لە دەوری خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی و لە شەڕی دژ بە کۆرۆناش بەرەوپێشچوونمان بەدەستھێناوە".

هەروەها جۆنسن سوپاسی ھەموو پزیشك و پەرستار و سەرجەم ستاف و کارمەندانی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا کرد.

باسی لەوەشکرد "ئەمە شەڕێکی نەتەوەییە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھەرچەندە ھێشتا بەتەواوی دوژمنەکەمان ناناسین، بەڵام پێشکەوتنمان بەدەستھێناوە، چونکە خەڵکی بەریتانیا توانیویەتی ببێتە قەڵغانێك لە دەوری خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی.".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب