گێتی

مه‌سعود پزیشكیان: ئێران ئاماده‌ى گفتوگۆیه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سعود پزیشكیان: ئێران ئاماده‌ى گفتوگۆیه‌


مه‌ودا میدیا-

سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند، ئێران کاردانەوەی دەبێت بۆ هەرجۆرە هەوڵێک لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی، وتیشى، ئاماده‌ی گفتوگۆین.

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند "بێ بەڵێنی ئەمه‌ریکا لە رێكکەوتنی ئەتۆمی و ئەوەی کە ئەمه‌ریکا بەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئێرانه‌ و نەک چارەسەر کردنی کێشەکان، به‌ڵام ئێران ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا".

وتیشى "ئێمە لە شەڕ ناترسین بەڵام بەدوایشیدا ناگەڕێین، کاتێک کە ئێران لەگەڵ زلهێزەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی خۆی گفتوگۆی کرد، ئێمە پابەندی هەموو بەڵێنەکان بووین، بەڵام بەداخەوە ئەوە لایەنی بەرانبەر بوو کە پابەند نەبوو".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێران هەرگیز بەرنامە و ئامانجێکی بۆ تیرۆركردنی دۆناڵد تره‌مپ نەبووە، هەوڵی داوه‌ و لە داهاتووشدا نایدات".

ع
Qaiwan
Qaiwan