گێتی

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر تەحریر شام

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسرائیل  هێرشی کردە سەر تەحریر شام
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/15، لە هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لە پارێزگای قەنتیرە لە باشووری سوریا، 3 كەس كوژران.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە "كاروانێكی سەربازیی ئیدارەی پرۆسە سەربازییەكانی سوریا بەرەو گوندەکانی پارێزگای قەنتیرە بەرێکەوتوون، بوونەتە ئامانجی فڕۆکەکانی ئیسرائیل".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی هێرشەکەوە دوو چەكداری تەحریر شام و هاوڵاتییەکی مەدەنی  لە باشووری غەدیر بێستان كوژراون".

ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا ئیسرائیل هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی هێرشەکەی سەر چەکدارانی تەحریر شام بڵاونەکردووەتەوە

ئەمەش لە کاتێکدایە  دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 2024/12/8، یەكەمجارە ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر چەكدارانی تەحریر شام کە لەئێستادا دەستیان بەسەر سوریادا گرتووە".

ب ح
 
Qaiwan
Qaiwan