گێتی

ئاگربەست لە غەززە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگربەست لە غەززە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئەمشەو 2025/1/15، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە پەیامێکدا بڕیاری ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانی دوای 467 رۆژ لە شەڕوپێکدادان لە کەرتی غەززەی فەڵەستین بڵاوکردەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ریگەیاند "رێککەوتن لەسەر ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان کراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بۆ جیهانی دەسەلمێنێت کە ئیدارەکەی بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت".

ئەوەشی خستەڕوو "هەوڵەکانی لەرێی نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ستیڤ ویتکۆف) بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە غەززە جارێکی تر نەبێتەوە پەناگەیەکی ئارام بۆ ت*یرۆریستان".

باسی لەوەشکرد "بە گەڕانەوەشی بۆ کۆشکی سپی دەستکەوتی گەورەتر بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە جیهان بەدەستدەهێنێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوێنێ سێشەممە 2025/1/14، چەند وڵاتێکی عەرەبی ئاگادارکردووەتەوە کە کار لەسەر رێککەوتنێک دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە کەرتی غەززە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan