گێتی
كهولی ساختە 21 كەسی کوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی خواردنەوەی كهولی ساختە لە وڵاتی توركیا، 21 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 30 كەسی تریش رەوانەی نەخۆشخانەكان کراون.
ئاژانسی دیجلە بڵاویکردەوە "بەهۆی فرۆشتنی کهولی ساختە لە یەكێك لە یانەكانی شاری ئیستانبۆڵ دوێنێ سێشەممە، 11 كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆر رەوانەی نەخۆشخانە کراون".
ئاماژە بۆ ئەوەشکرد "هەر بەهۆی کاریگەریی کهولەکەوە ژمارەی گیانلەدەستدان ئەمڕۆ بۆ 21 کەس بەرزبووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا 28 کەس بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوەو تەندروستی بەشێکیان بەهۆی ژەهراویی بوونەوە جێگیر نییە".
ب ح

بیروڕا