گێتی
به‌رپرسێكى حه‌ماس: هه‌موو مه‌رجه‌كانمان قه‌بوڵكران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى زیاتر له ساڵێك و چوار مانگ، شه‌وى رابردوو به فه‌رمى ئاگربه‌ستى غه‌ززه و ئیسرائیل راگه‌یه‌ندرا، به‌رپرسێكى باڵاى حه‌ماسیش ده‌ڵێت، هه‌موو مه‌رجه‌كانمان قه‌بوڵكرا.
عزەت ئەلڕەشق، ئەندامی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس رایگه‌یاند "ئەو مەرجانەی کە لە دەسپێكی شەڕەوە هێناومانەتە ئاراوە، بریتین لە کشانەوەی تەواوی سوپاى ئیسرائیل، ئاگربه‌ستی هەمیشەیی، گەڕانەوەی ئاوارەکان، گۆڕینەوەی دیله‌كان و کردنەوەی سنوورەکان و هێنانی یارمەتی مرۆیانه، هەر هەموویان قه‌بوڵكراون".
وتیشى "سەرجەم ئەو داوایانه بە پشتیوانى خودای گەورە هاتنە دی و دوژمن بە چۆکدا هات".
لاى خۆیه‌وه ئۆسامە حەمدان، لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس رایگه‌یاند "ئەم رێککەوتنە هەمان رێكکەوتنە کە جۆبایدن، سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا، لە مانگی ئایار پێشنیاری كردبوو، هه‌روه‌ها حەماس قبووڵی کردبوو".
ع