راپۆرت
به‌ستنى كۆنگره مۆته‌كه‌یه‌ك بۆ حزبه‌كان و دروستبوونى په‌رته‌وازه‌یی پێش رێكخستنه‌وه نوێیه‌كه‌ى
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له بنه‌ڕه‌تدا حزب كه كۆنگره ده‌به‌ستێت بۆ نوێبوونه‌وه و رێكخستنه‌وه‌یه‌تى، به‌ڵام هه‌ر حزبێكى هه‌رێمى كوردستان كاتێك ده‌ستده‌كات به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى كۆنگره، چه‌ندین ده‌نگى ناڕازى له نێو سه‌ركرده و كادرانى به‌رزده‌بێته‌وه و په‌رته‌وازه‌ییه‌ك دروستده‌بێت.
سه‌رجه‌م حزبه‌كان بێ جیاوازى كێشه‌یان له‌سه‌ر كۆنگره هه‌یه و هه‌ستیارن پێى، هه‌ر ئه‌وه‌ش واده‌كات به ئه‌سته‌م كۆنگره‌كانیان له‌دایك بێت، ئه‌گه‌رچى به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆیشیان ده‌بێت له ماوه‌ى دووساڵ یان سێ ساڵ یان چوار ساڵجارێك كۆنگره ببه‌سترێت، كه‌چى چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر واده‌كه‌یدا تێده‌په‌ڕێت تاكۆنگره نوێیه‌كه ده‌به‌ستن.
هه‌ریه‌كه له یه‌كێتى، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، سۆسیال دیموكرات، زه‌حمه‌تكێشان و ته‌نانه‌ت پارتیش كه ره‌نگه ئه‌میان به هۆى سرووشتى حزبه‌كه‌یان و زاڵبوونى بنه‌ماڵه‌ییه‌وه كه‌متر پێیه‌وه دیاربێت، له‌و حزبانه‌ى هه‌رێمى كوردستانن كه رووبه‌ڕووى تانه‌لێدان بوونه‌ته‌وه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له ده‌نگى ناڕازى نێو حزبه‌كه‌یان و سه‌نگه‌ری دژایه‌تییان لێگیراوه‌ته‌به‌ر، یان تا ئه‌و راده‌یه‌ى به‌شێك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسی و سه‌ركردایه‌تى یان دانیشتوون و به‌شدارى كۆنگره‌یان نه‌كردووه، یان پێش به‌ستنى كۆنگره‌كه ده‌ركراون.
له باره‌ی ئه‌و ناكۆكییانه‌شه‌وه، د.سه‌ره‌وه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، مامۆستاى زانكۆ و سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى په‌ى بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان تایبه‌ت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێى حزبه‌كان هۆكاره‌كان جیاوازن، به‌ڵام به گشتى به‌شێكى باوه‌ڕنه‌بوونه به دیموكراسى و ده‌ستاوده‌ستنه‌كردنى ده‌سه‌ڵات، لێره حزبه‌كان ئه‌وه‌نده‌ى بانگه‌شه‌ى دیموكراسى ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده پیاده‌ى ناكه‌ن، چونكه كۆنگره خۆى نوێبوونه‌وه‌یه له رێگه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه باوه‌ڕیان به‌وه نییه، به‌درێژایی ته‌مه‌نى كاركردنیشیان گرووپێكیان بۆ خۆیان دروستكردووه كه مه‌یلیان بۆ ئه‌وان هه‌بووه و ئه‌وانه پشتگیری‌یان كردوون، بۆیه ده‌نگه ناڕازییه‌كانى تر كاتێك ده‌بینن هه‌ر له شوێنى خۆیانن و حزبه‌كه گۆڕانكاى به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ى ئه‌وه‌ى ئومێدیان به‌كاركردنى پێكه‌وه‌یی نه‌مێنێ و ببێته هۆى په‌رته‌وازه‌یی".
وتیشى "به‌شێكی تریان په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه هه‌یه، هه‌ڵبژاردنیش واته ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوون، خۆ مه‌رج نییه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا كه‌سێك ده‌ربچێت، جا به هه‌ر هۆكارێك بێت، به‌ڵام به‌شێك له‌وانه‌ى كه له ده‌سه‌ڵاتن دۆڕانیان پێ قبوڵ نییه و ده‌یانه‌وێت هه‌ر بمێننه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چۆن كۆنگره‌یه‌كى بێ كێشه و دروست به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟ د.سه‌روه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "له هه‌رێم مۆدێلى حزبایه‌تى ته‌قلیدییه و ده‌بێت بگۆڕدرێت، حزب ده‌بێت زیاتر حزبى هه‌ڵبژاردن بێت، نه‌ك خاوه‌نى داموده‌زگا و مووچه‌خۆر بێت، ئه‌و مۆدێله باوى نه‌ماوه و ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه بكات ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و كار بۆ دابینكردنى خۆشگوزه‌رانى خه‌ڵك بكات، نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌ندامه‌كانى خۆى".
روونیشیكرده‌وه "ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندى گشتى له‌به‌ر چاو بگیرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه دۆخى هه‌رێم به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، ئه‌وكاته كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر خودى حزبه‌كانیش دروستده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا ده‌گوزه‌رێت به مانا پرینسیپه‌كه‌ى نه‌كارى حزبییه و نه كارى نیشتمانییه".
پ ح ع
بیروڕا



