جیهانی
ئێران.. لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە هەزار و 500 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سۆما خالید
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایدەگەیەنێت لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 1617 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ئاماژە بەوەشکرد توشبووان لە بارودۆخێکی سەخت و لەژێر چاودێری پزیشکدان.
کیانوش جهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1617 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 111 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە"
باسی لەوەش کرد "3877 تووشبوو لە بارودۆخێکی سەختدان و لەژێر چاودێری پزیشکدان، تا ئێستا 275 هەزار و 427 پشکنین لە 100 تاقیگە بەچاودێری وەزارەتی تەندروستی ئەنجامدراوە"
جیهانپور وتیشی "کۆی گشتی ئامارەکانی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە 73 هەزار و 303 کەس، هەروەها 4 هەزار و 585 کەس گیانیان لەدەستداوە و 45 هەزار و 983 کەسیش چارەسەریان وەرگرتووە".