عیراقی
نزیكەی 30 كەسی تر تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودامیدیا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24كاتژمێری رابردوو پشكنین بۆ زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی كراوە و ژمارەیەكیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق هاتووە "دوو هەزار و 376 كەس پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ كراوە و لەو ژمارەیەش 26 پشكنینەكەیان پۆزەتیڤ بووە، واتە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون".
ئاماژە بەوەشكراوە "لە رەسافە سێ كەس، لە كەرەخ یەك كەس، مەدینە توب سێ كەس، نەجەف دوو كەس، واست سێ كەس، میسان یەك كەس، بەسرە شەش كەس، بابل دوو كەس، دیوانیە سێ كەس و زیقار 2 كەس".
هەروەها "77 توشبووش چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە و كە زۆربەیان لە رەسافەی بەغدابوون، بەوەش ژمارەی تووشبووان لە عیراق بۆ هەزار و 378 كەس بەرزبووەوە و 78 كەس مردوون و 717 كەس چاكبوونەتەوە".